پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و دوا یاری خۆیدا له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی ئه‌و یانه‌یه ده‌بنه‌وه .
بڕیاره یاری نێوان هه‌ردوو تیم كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 / 4 به‌ڕێوه بچێت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ بردنه‌وه و سێ خاڵه‌كه‌ی ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه و بۆ سێ خاڵی یاریه‌كه‌ش له شاری هه‌ولێرین .
هه‌روه‌ك كانه‌بی ووتیی پلانی تیپه‌كه‌مان درێژ خایه‌نه و بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كه‌ین تا له‌و قۆناغه‌دا بتوانین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
بڕیاریش وایه له هه‌مان كات و هه‌مان ڕۆژ تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی غاز جنوب و به‌حری له شاری به‌سره به‌یه‌ك بگه‌ن .