پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌هیدان له یاری ته‌واوكاریان له خولی پله یه‌كی كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ید سادق ، ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی له‌به‌رژه‌ندی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌ید سادق لێدا .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 نیسانی 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆیه بڕیار بوو یاری ته‌واوكاری خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له نێوان تیپه‌كانی یانه‌ی شه‌هیدان و سه‌ید سادق به‌ڕێوه بچێت ، ئه‌مه و به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی شه‌هیدان و ئاماده‌بوونی یاریزانانی یانه‌ی سه‌ید سادق ، ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سه‌ید سادق لێدا .
هه‌روه‌ك بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار له ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه بدرێت .