پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كلاسیكی به كۆتاهێنا كه 52 كوڕ و كچه یاریزانی ئه‌و یاریه تێیدا به‌شدار بوون .
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی خانزاد ده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی خانزاد به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی ڕكابه‌رییه‌كانی یاریزانانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دواجار به كۆی 8 خاڵ له نۆ یاری دا زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و پله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ یاریزان حسێن عه‌لی بوو له هه‌مان یانه به 7،5 خاڵ و هه‌روه‌ك پله‌ی سێهه‌م بۆ یاریزان دیدار محه‌مه‌د بوو به 6،5 خاڵ .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش زۆزگی پاڵه‌وان جام و میدالیایی یه‌كه‌می وه‌رگرت .