پێشمه‌رگه سپۆرت -
له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌شت یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان كۆبۆوه و دوایی وتووێژ بڕیار درا له‌سه‌ر داواكاری یانه‌كان قۆناغی دووه‌می یاریه‌كانی خولی پله دووی كوردستان به شێوه‌ی دوو شكست و ده‌رچوون بێت و هه‌روه‌ك یانه‌كانی به‌شداری كه 8 یانه‌ن دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كران به پێی شوێنی جوگرافی یانه‌كان .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له‌به‌رواری 25 مانگی 4 ده‌ست پێبكات و خشته‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
گرووپی یه‌كه‌م
بروسك × شێخان ـ یاریگه‌ی بروسك
شه‌قڵاوه × ئاسۆ ـ یاریگه‌ی شه‌قڵاوه
گرووپی دووه‌م
بازیان × رزگاری ـ یاریگه‌ی بازیان
خانه‌قین × چه‌مچه‌ماڵ ـ یاریگه‌ی خانه‌قین