ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س له وه‌رزی به‌هاردا كێشه‌ی هه‌ستیاری هه‌ناسه‌دانیان بۆ دروست ده‌بێت و ده‌توانن وه‌ك چاره‌سه‌ری سروشتی و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌م سه‌وزانه بخۆن.
1- برۆكلی:
یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی برۆكلییه چونكه بڕێكی باش ڤیتامین C له پێكهاته‌یدا هه‌یه و توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌ستیاری هه‌یه، ده‌توانیت ئه‌م سه‌وزه‌یه به‌شێوه‌ی شۆربا یان وه‌ك زه‌ڵاته بخۆیت.
2-ترێی سوور:
له‌ناو ئه‌م جۆره‌ی ترێدا بڕێكی باش پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه وه‌ك ریسفیراترۆل ئه‌مه دژه هه‌وكردنێكی سروشتییه و توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وكردنی ناو له‌شی مرۆڤی هه‌یه.
3-ته‌ماته:
ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و دژه هه‌ستیاری و ئه‌مه‌ش به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ك ڕه‌بۆ كه‌مده‌كاته‌وه.