پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2018/4/21 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بریار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، واته دوای كۆتای هاتنی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات.
2- به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یانه پله‌دووه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله‌دووه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر داوای خۆیان بریاردرا به:
• یارییه‌كان به شێوازی ده‌رچوون به دوو دۆران ئه‌نجام بدرێت.
• هه‌شت یانه‌كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه به پێی ناوچه‌ی جوگرافی دابه‌ش بكرێت به‌مشێوه‌یه: گرووپی یه‌كه‌م: (ئاسۆ، بروسك، شه‌قڵاوه و شێخان)، گرووپی دووه‌م: (چه‌مچه‌ماڵ، رزگاری، بازیان و خانه‌قین).
• سه‌رجه‌م كارته ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی یاریزانان ده‌سرێته‌وه.
• بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك سێ یاریزان له لیستی یاریزانان (كشوفات) زیاد ده‌كرێت.
• یارییه‌كانی یانه‌ی خانه‌قین له یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكرد ئه‌نجام ده‌درێت.
3- له یاری نێوان زاخۆ و دهۆك له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی هێرش كردنه سه‌ر یاریزانان، له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی دهۆك (خالید لوئه‌ی) ژماره (5) بریاردرا:
• راگرتنی بۆ یه‌ك یاری له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كارته سووره‌كه‌ی، واته دوو یاری ناتوانێ یاری بكات.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له یاری نێوان بروسك و مه‌خموور له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی دروستكردنی ئاژاوه و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانانی یارییه‌كه و به‌كارهێنانی چه‌قۆ له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی مه‌خموور، بریاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی مه‌خموور به بڕی 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار.
• سێ یاری لە یارییه‌كانی یانه‌ی مه‌خموور له وه‌رزی 2018/2019 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
5- له یاری نێوان هه‌ندرێن و زاخۆ له خولی نایابی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی وته‌ی ناشیرین و جوێندان له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ (ناجی عومه‌ر) بریاردرا:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، كه نابێ یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- دوای لێكۆڵینه‌وه و سه‌ردانی مه‌یدانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو شاری سه‌یدسادق و وارماوه، تایبه‌ت به یارییه‌كه‌ی نێوان شه‌هیدان و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به پێی راپۆرت و روونكردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و وه‌رگرتنی رای جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه، بریاردرا:
• دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاری (سه‌لام مه‌حموود) تا كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018 ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش به هۆی ناوزڕاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌می له كاره‌كه‌یدا.
• راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه (هێرش عوسمان) بۆ سێ یاری به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له كاره‌كه‌یدا و به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كه.
• راگرتنی یاریزانی یانه‌ی شه‌هیدان (هه‌رێم حوسێن) ژماره (37) بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، له 2018/4/21 تا 21 / 4 / 2019 .
• ته‌واوكردنی یارییه‌كه به هه‌مان لیستی یاریزانان و ئه‌نجام و سزاكان، له رۆژی دووشه‌ممه 2018/4/23 له كاتژمێر 4:00 ـی ئێواره‌وه له یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه، به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه.
• ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ردوو یانه‌ی سه‌یدسادق و شه‌هیدان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر، كه دووری یاریگه‌كه له یاریگه‌ی خۆیانه‌وه له (200) كم كه‌متر نه‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یانه‌ی شه‌هیدان و سه‌یدسادق به بڕی 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
• تا كێشه‌ی هانده‌رانی ناڕازی یانه‌ی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ كارگێرانی یانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، یه‌كێتییه‌كه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شه‌هیدان ناكات.
• له كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتار و كێشانه، له لایه‌ن هه‌ردوو یانه‌ی شه‌هیدان و سه‌یدسادق، ئه‌وا یانه‌كه‌یان یه‌ك پله بۆ خواره‌وه داده‌به‌زێت.
7- به ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ین، كه ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی زۆر شارستانی و جوان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان هانی یانه‌كه‌ی خۆیان داوه و رێزیان له تیپی میوان گرتووه، ده‌ستخۆشی تایبه‌تیش له هانده‌ره ئافره‌ته‌كانیان ده‌كه‌ین، كه شان به شانی باوك و برا و هاوسه‌ره‌كانیان له یاریگه ئاماده ده‌بن و خوله‌كه‌یان جوانتر كردووه، به هیوای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان چاو له هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان