پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ له هۆڵی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت دوایی بردنه‌وه‌ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 21 نیسانی 2018 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه ، له‌و یاریه‌دا و پاش پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له لایه‌ن یاریزانانی پێشمه‌رگه سه‌رئه‌نجام ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و 3 خاڵی دیكه‌ی خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی .
بڕیاریش وایه له به‌رواری 24 مانگی 4 تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ئه‌نجام بدات و ده‌بێته میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر .