پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌كاد .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 نیسانی 2018 و له نێو هۆڵی ئه‌كاد له شاری هه‌ولێر یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌و یاریه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پالاَوتنه دێت كه بۆ یانه‌كانی باكور ئه‌نجام ده‌درێت و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراق مسۆگه‌ر كردووه به‌و پێیه‌ی كه توانی له یه‌كه‌م یاریدا و به جیاوازی 30 سكور و به ئه‌نجامی 84 - 54 سكۆر بردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌كاد به‌ده‌ست بهێنێت .
بڕیاریش وایه كه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراق به‌به‌شداری 10 یانه به‌ڕێوه بچێت و له كۆتایش دوو یانه‌ی ده‌گاته ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق.