ته‌ندروستی -
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌رده‌وام سه‌رقاڵ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك ئه‌نجامدراوه.
زاناكان له زانكۆی "كۆڵۆمبیا" له نیویۆرك ده‌ڵێن " جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خانه‌كانی مێشكی نوێ بكاته‌وه له جیاتی خانه كۆنه‌كان له‌كاتێكدا پێشتر زاناكان پێیان وابوو خانه‌كانی مێشك كاتێك له‌ناو ده‌چن نوێ نابنه‌وه .
ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشكی به ته‌واوه‌تی ناوه‌ستێت به‌ڵكو كه‌مێك خاو ده‌بێته‌وه له‌چاو ته‌مه‌نی لاوێتیدا و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ری زاناكان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بدۆزنه‌وه به‌تایبه‌ت له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.