پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵو هانده‌ری خۆیدا میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه ده‌كات .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 21 نیسانی 2018 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كوفه به یه‌ك بگه‌ن .
ئه‌و یاريیه شه‌شه‌م یاری دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ك بڕیاره له به‌رواری 24 مانگی 4 تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له‌و قۆناغه له‌گه‌ڵ تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام بدات .