پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه ، پالاَوتنی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ده‌ستی پێكرد .
له‌و پالاَوتنه‌دا تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به‌شداریان كردووه و تێیداو له یه‌كه‌م یاری كه كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20 نیسان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كه ببینرێن و به ئه‌نجامی 86 - 54 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری خۆی به سه‌ركه‌وتن به كۆتاهێنا و بڕیاریش وایه له دووه‌م یاریدا و له شاری هه‌ولێر له گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌كاد یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات و به بردنه‌وه یاخود جیاوازی خاڵ له‌و یاریه‌ی ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گاته قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره یاریه‌كانی له شاری موسل به‌ڕِێوه بچن .
له پاڵه‌وانێتی وه‌رزی ڕابردووی خولی پله یه‌كی عێراق ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته یاریه‌كانی خولی نایاب ، به‌لاَم به‌هۆی قه‌یرانی دارایی به‌شداری ئه‌و خوله‌ی نه‌كرد .