پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كه‌مین دیداری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه چوو .
له ژێر چاودێری ڕاگرایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و به‌به‌شداری زانكۆكانی كوردستان یه‌كه‌مین دیداری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه چوو .
یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بوو تێیداو دوایی ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی به‌م شێوه‌یه بوون .
ئه‌نجامه‌كانی كچان :
یه‌كه‌م : زانكۆی سلێمانی كۆڵێژی په‌وه‌رده‌ی وه‌رزش به 93 خاڵ
دووه‌م : زانكۆی گه‌رمیان : په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش 56 خاڵ
سێهه‌م : زانكۆی سلێمانی : په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی 55 خاڵ
چوااره‌م : زانكۆی گه‌رمیان - په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت 51 خاڵ
ئه‌نجامه‌كانی كوڕان :
یه‌كه‌م : زانكۆی گه‌رمیان : كۆڵێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش 77 خاڵ
دووه‌م : زانكۆی سلێمانی - كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش 72 خاڵ
سێهه‌م : زانكۆی دهۆك 58 خاڵ
چواره‌م : زانكۆی زاخۆ 28 خاڵ
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڤیستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، زانكۆی سلێمانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش یه‌كه‌مین دیداری بۆ زانكۆكانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام دا .
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ووتیشی ئه‌م چالاكییه تایبه‌ت بوو بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق ، به‌لاَم له دوا كاژێره‌كانی به‌شداری سه‌رجه‌م زانكۆكانی خوارو بڕیاران دا به‌شداری نه‌كه‌ن كه تا ئێستا ڕون نه‌كراوه‌ته‌وه هۆكاری به‌شدارینه‌كردنیان چی بووه .
دكتۆر ئه‌حمه‌د ووتیشی خۆش خاڵین كه ئه‌م زانكۆیانه به‌شداریان كرد - ( زانكۆی سلێمانی ، به دوو تیپ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ) ، ( زانكۆی گه‌رمیان ، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ) زانكۆی دهۆك ، زانكۆی زاخۆ و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ، زانكۆی چه‌رمۆ له چه‌م چه‌ماڵ .
ناوبراو سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هاوكار بوون بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه یاریزانان به ئاستێكی به‌رز بینران و پاڵپشت بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .