پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20 نیسانی 2018 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی چواری قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كان به كۆتاهات .
له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ و تێیداو له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان بالاَ ده‌ست بن و به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی ڕزگاری به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی خانه‌قین یان برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .