پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له پێنجه‌م یاری خۆیدا تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه كرد .
تێیداو له‌و یاریه‌دا ، یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و 3 خاڵی یاریه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 21 نیسانی 2018 ، تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه ببنه میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌كه .