پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی چواره‌می یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كان ، یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی دووه‌م و سێهه‌م به‌ڕێوه چوون .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یانه‌كانی شاری دهۆك تێیدا به‌شدارن گاره توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سێمێڵ بباته‌وه و هه‌روه‌ك زاخۆ و دهۆك به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌میش كه یانه‌كانی هه‌ولێر كۆده‌كاته‌وه ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر به گۆڵێك له‌گه‌ڵ بروسكی هاوشاری یه‌كسان بوو ، هه‌روه‌ك تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێ وه‌لاَم له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی جیهانی برده‌وه .
دوا یاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له نێوان یانه‌كانی هه‌ندرێن و زانكۆی جیهان به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز یانه‌ی هه‌ندرێن به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا .