پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی پالاَوتن به كۆتاهێنا و میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر ده‌كات .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20 نیسانی 2018 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی باسكه‌ی یانه‌كه میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كاد بكات .
ئه‌و یارییه یه‌كه‌م یاری هه‌ردوو یانه ده‌بێت له قۆناغی پالاَوتن و بڕیاره له به‌رواری 22 مانگی 4 و له شاری هه‌ولێر هه‌ردوو تیم دووباره به یه‌ك بگه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتنی یه‌ك تیپیان به یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق .
زانیار كه‌ریم ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئاماده‌كاریان به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێت بۆ خولی پله یه‌ك سه‌ر بكه‌ون تا له‌وێوه و دوباره بگه‌نه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق كه پار ساڵ توانیان به پله‌ی یه‌كه‌م و بێ شكست ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .