پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیار بوو كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 نیسانی 2018 و له پێنجه‌م یاری خۆیدا و له دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی نه‌فت میسان بكات .
ئه‌مه‌و دوایی ئاماده‌بوونی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت میسان و وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تیپی باله‌ی میوان ئه‌و یاریه ئه‌نجام نه‌درا .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه نه‌چوونی یاریه‌كه‌یان دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجام دا‌و به‌لاَم دوایی ئه‌وه‌ی پێمان ڕاگه‌یه‌ندرا كه یانه‌ی نه‌فت میسان ئاماده نابن هه‌ربۆیه ئێمه له ئێستادا چاوه‌ڕوانی بڕیاری یه‌كێتی باله‌ی عێراق ده‌كه‌ین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌مان .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیار له ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كان بدات .