شۆردنی ددان دوای خواردنی هه‌موو ژه‌مێك پێویسته‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

زۆر كه‌س پێیان وایه‌ دوای خواردنی هه‌موو ژه‌مێك پێویسته‌ ددانه‌كانیان به‌ فڵچه‌ و ده‌رمان خاوێن بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنی ده‌میان ناخۆش نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌  مه‌ترسی دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یان ئاشكرا كردوه‌ .

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌كادیمیای پزیشكی بۆ ته‌ندروستی ددان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا هاتوه‌ "شۆردنی ده‌م و ددان دوای خواردنی هه‌موو ژه‌مێك و دوای كه‌متر له‌ 30 خوله‌ك له‌ نانخواردن زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی داخورانی.

شۆردنی ددان به‌ تایبه‌ت دوای خواردنی خۆراكه‌ ترش و مزره‌كان مینای ددان لاواز ده‌كات و هاوارد هامیل سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای پزیشكانی ددان له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" زۆر كه‌س ترسی زیاد بوون و گه‌شه‌ كردنی به‌كتریایان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ددانه‌كانیان به‌ڵام دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ و شۆردنی ددانه‌كان له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ خۆراك به‌ ددانه‌وه‌ هه‌یه‌ زیان به‌خشه‌ واده‌كات به‌كتریاكان زیاتر بچێته‌ نێوانی ددانه‌كانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆر هه‌ستیاریت بۆ بۆنی ده‌مت و ئاره‌زوو ده‌كه‌یت دوای خواردنی خۆراك ددانت بشۆیت ئه‌وه‌ بیرت بێت كه‌ دوای زیاتر له‌ نیو كاتژمێر له‌ خواردنی خۆراك ددانت بشۆیت نه‌ك ڕاسته‌وخۆ دوای نان خواردن"



PM:02:48:19/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌