پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ زیاتكردنی تیپه به‌شداربوه‌كانی مۆندیال له 32 هه‌ڵبژارده‌وه بۆ 48 هه‌ڵبژارده بۆ مۆندیالی 2022 فیدراسیۆنی خوله‌كانی تۆپی پێی ئه‌وروپا كه 32 فیدراسیۆن كه نوێنه‌رایه‌تی 25 ولاَت ده‌كه‌ن ناڕه‌زای خۆیان بۆ ئه‌و پێش نیازه‌ی فیفا ده‌ربڕی .
له‌م باره‌یه‌وه لارس كریستۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی خوله‌كانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه هیچ كام له یانه ئه‌وروپییه‌كان به كۆی ده‌نگ به‌م پێش نیازه ڕازی نین نه له ئێستا و نه له داهاتووش لارس ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشتریش ئاسانكاری زۆرمان بۆ فیفا ده‌ربڕی بۆ ڕێك خستنی مۆندیال له وه‌رزی زستاندا له مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ڕ .
جێگه‌ی باسه بڕیاره مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ فیفا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه ده‌ربكات .