هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان



ته‌ندروستی‌ - 

نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ ئازاری مرۆڤ نه‌دات ئه‌وه‌ زیانه‌كانی كه‌متر نییه‌ و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی مێشك و دڵ .

د.جەمال عومەر پسپۆری نەخۆشیە دەرونیەکان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت " یەكێك لە هۆكارەكان هۆكاری ناوەكیە واتە بۆماوەیی كەلە خێزانی نەخۆشەكەدا پێشووتر ئەم نەخۆشیە هەبووە"

ده‌شڵێت "  هۆكارێكی دیكە ئەوەیە گیرو گرفتەكانی دەوروبەرو ژیان وەك ناسەقامگیری بارودۆخی ئابووری و كەموكوڕی پێداویستی ماڵ و سنورداری توانای مادی و ئیشوكاری ڕۆژانەی وەكو پێویست نیە ، هەمووئەمانە هۆكارن و لەهەمانكاتدا هۆكاری دیكەی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە كە ڕۆڵ دەبینێت لە دروستبوونی نەخۆشیە دەروونیەكان و كاریگەریەكی ئەوتۆ لەسەر تاك دروست دەكات كە گەشبین نەبێت بەئایندەی خۆی و لەنائومێدیدا ژیان بەسەربەرێت كەئەمەش دواجار دەبێتە نەخۆشی خەمۆكی نامۆ ئەمەش لە دەرەنجامی هەواڵ و بابەتە هەمەجۆرەكانە كە لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوەو خەڵك دەیبینێت و زۆربەیان بە نائومێدییەوە وتوێژی لەسەردەكەن و دەیگوازنەوە بۆ ناو خێزانەكان ئەمانە ڕۆڵێكی زۆریان هەیە لەتووشبوون بەنەخۆشیە دەروونیەكان .

راگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی



PM:02:46:17/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌