پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ یاریه‌كی دۆستانه ڕووی كرده شاری چه‌م چه‌ماڵ .
ڕۆژی دوو شه‌ممه 16 نیسانی 2018 ئه‌و یارییه ئه‌نجام دراو تێیداو ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یاریزانانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ پێكهاته‌یه‌كی جیاوازی دروست كردوو توانی سه‌ركه‌وتووبێت له پلانه‌كانی دوایی ئه‌وه‌ی یاری به ئه‌جامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆتاهات .
بڕیاره له دوا هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بكات و هه‌ردوو تیپیش له ئێستادا گه‌یشتونه‌ته یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی كوردستان .