پێشمه‌رگه سپۆرت-
شاری ده‌ربه‌ندیخان و یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بووه جێگه‌ی ئه‌نجام دانی یاریه‌كی به‌هێز له نێوان تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
ئه‌و یارییه به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانی به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كۆی خاڵه‌كانی بۆ 22 خاڵ به‌رز كرده‌وه و گه‌یشته یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی كوردستان .