پێشمه‌رگه سپۆرت -
ته‌واوی توێژینه‌وه زانستیه‌كان باس له سووده‌كانی خواردنی سه‌وزه ده‌كه‌ن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ، به‌ڵام خواردنی هه‌ندێك جۆر له سه‌وزه له هه‌ندێكی دیكه بێ گومان باشتره.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستورالی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه زۆر خواردنی سه‌وزه به تایبه‌ت له لایه‌ن ئافره‌ته به ته‌مه‌نه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به ڕه‌ق بوونی خوێن به‌ره‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن رۆژانه خواردنی 10 گرام له‌و سه‌وزانه‌ی سه‌ر به‌خێزانی قه‌رنابیتن وه‌ك "برۆكلی و قه‌رنابیت و كه‌له‌رم " ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕه‌ق بوون و ئه‌ستوور بوونی ملوله‌ی خوێن به‌ره‌كان به‌ڕێژه‌ی %0.8 كه‌مده‌كات و هه‌تا ئه‌م سه‌وزه‌یه زیاتر بخۆیت ئه‌وه له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاتر پارێزراو ده‌بیت.
لۆرین بلینكهۆرست كه سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بووه و شاره‌زای بوواری خۆراكه له هه‌مان كاتدا له زانكۆی ویسترن له ئوستورالیا ده‌ڵێت" سووده‌كانی ئه‌م سه‌وزانه توشی سه‌رسوڕمانیان كردین كاتێك بۆمان ئاشكرا بوو مه‌ترسی توشبوون به ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه"