پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی 2018 ی ئه‌رجه‌نتین، هه‌ڵبژارده‌ی فوتسالی عێراق ئێستا بۆ كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له قه‌ته‌ره، له‌م باریه‌وه علی تاڵب - ڕاهێنه‌ری فوتساڵه‌كه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه یاری دۆستانه له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی فوتساڵی یانه‌ی خوور و ڕه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ین علی تالب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه به‌ده‌ر له ئه‌نجام مه‌به‌ستیانه پێكهاته‌كه ئه‌زموون به‌ده‌ستبێنن چونكه یاریزانه لاوه‌كانی یارییه‌كه تا ئیستا هیچ یارییه‌كی فه‌رمییان نه‌بینیوه .
كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ولاَتی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێت و ئاماده‌كاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ به‌ڕێوه ده‌چن .