شه‌تڕه‌نج - پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ كراوه‌ له‌ هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری‌ ئه‌كادیمیایی‌ هارمۆنی‌ بۆ خوێندن و یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كراوه‌ی‌ شه‌تڕه‌نج ئه‌نجام ده‌دات .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 1 تا 7 مانگی‌ 5 / 2018 ده‌بێت و هه‌روه‌ك خه‌لاَت بۆ پاڵه‌وانان دیاری‌ كراوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و پاڵه‌ی‌وانێتیه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌رده‌م پاڵپشت بووه‌ بۆ به‌شه‌كه‌مان و وه‌ سوپاس بۆ ئه‌كادیمیایی‌ هارمۆنی‌ كه‌ بوونه‌ سپۆنسه‌ری‌ ئه‌م چالاكییه‌ گرنگه‌ .

هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌جی‌ عێراقی‌ و نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ و پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ باوه‌ڕ پێكراو ده‌بێت و یاریه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت .



PM:09:59:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌