پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 نیسانی 2018 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می دووه‌م قۆناغی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت .
له یاریه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه دا یانه‌كانی برایه‌تی و ئارارات له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك هه‌ندرێن-یش میوانداری له زاخۆ ده‌كات .
له یاریه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ولێری-یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .