ته‌ندروستی -
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه كێشی نمونه‌ی زۆر كه‌س سیستم و به‌رنامه‌ی خۆراكی جیاواز بۆ خۆلاواز كردن به‌كارده‌هێنن به‌ڵام له ڕاستیدا دوباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه‌ش:
1- نه‌خواردنی ژه‌می سه‌ره‌كی:
ئه‌گه‌ر پێت واته نه‌خواردنی ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشت ده‌دات ئه‌وه هه‌ڵه‌یت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ژه‌می به‌یانیان نه‌خۆیت ئه‌وه برسیت ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه نیوه‌ڕوان زۆر ده‌خۆیت له‌به‌ر ئه‌وه ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان بخۆ به‌ڵام باشتره خۆراكه‌كانت پڕ به‌ها و ته‌ندروست بن.
2-زۆر به‌كارهێنانی ته‌رازوو:
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دابه‌زاندنی كێششیان ده‌كه‌ن ئه‌وه زوو زوو ته‌رازوو به‌كارده‌هێنن هه‌تا بزان كێشیان چه‌ند زیاد یان كه‌می كردوه و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ی گرێی ده‌رونی دروست ده‌كات ئه‌وه‌نده سوود به‌خش نابێت.
3-زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی له سیستمی ڕێجیمه‌كه‌دا دانراوه:
ئه‌م هه‌ڵه‌یه واده‌كات كێشت دانه‌به‌زێت و وه‌ك خۆت بیت له ڕاستیدا مه به‌ستی سه‌ره‌كی له خۆلاوازكردن تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته و چالاككردنی تێكڕای زینده چالاكیه‌كانی جه‌سته‌یه.