ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕێنمووی توشبوانی شه‌كره ده‌كه‌ن ده‌كه‌ن ناوبه‌ناو سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ددانه‌كانیانه چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون ئه‌وه مه‌ترسی هه‌وكردنی ددان و پوكیان زۆر زیاتر ده‌بێت له‌چاو كه‌سانی ئاسایی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی "نیۆیۆرك و نۆرس كارۆلینا" له ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له گۆڤاری (American Dental Association) زانستی بڵاوكرده‌وه .
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه‌مترین سه‌ردانكه‌ری پزیشكانی ددان توشبوانن به نه‌خۆشی شه‌كره له‌كاتێكدا ئه‌مان زیاتر له كه‌سانی ئاسایی پێویستایان به‌وه هه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
% 90 ی توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توشی شه‌كره‌ی جۆری دوه‌من كه به‌هۆی زۆر خواردن و كێشی زۆر و كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی توشی ده‌بن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و سست بوونی گورچیله‌كان و كوێر بوون زیاد ده‌كات.