پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی دا ڕۆژی چوار شه‌ممه 11 نیسانی 2018 دوو یاری به‌ڕێوه چوون .
له شاری خانه‌قین ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی خانه‌قین میوانداری له یانه‌ی په‌یام كردوو ئه‌و یارییه به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا زانكۆی جیهان و شێخان له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی جیهان ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و ئه‌و یاریه‌ش به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شێخان به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو یانه‌كانی خانه‌قین و شێخان بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن .