سوودەكانی به‌خشینی خوێن




ته‌ندروستی‌ - 

خوێن بەخشین كارێكی مرۆیی گەورەیە و كاریگەری دەبێت لەیارمەتیدانی ئەو كەسانەی پێویستیان بەخوێنە و پرۆسەی خوێن بەخشین هیچ زیانێكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ نیە ، بەڵكو  كۆمەڵێك سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت. 

لەكاتی خوێن بەخشین پشكنین بۆ كەسی بەخشەر دەكرێت بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی و تەندروستی و پشكنینی پزیشكی پێویستی بۆ دەكرێت، هەروەها خوێن بەخشین دەبێتە هۆی چالاكبوونەوەی سووڕی خوێن و چالاكبوونی مۆخی ئێسك بۆبەرهەمهێنانی خرۆكەی سوور لەدوای خوێن بەخشین.

هاوكات خوێن بەخشین دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی دەمارەكان  و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە.

ئا / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



PM:09:34:11/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌