پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌و یاریه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دێت و تێیداو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانییان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ی عێراق كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی ڕيزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌و یاريیه یاری پێكردوو مه‌به‌ستیش لێی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق ده‌بێت و هه‌روه‌ك بڕیاریش وایه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدات .