پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌شداری خولی پله یه‌كی كوردستان ، یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می قۆناغی دووه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی سۆران له نێو هانده‌رانی دا توشی شكست هات و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ سێ خاڵی له‌ده‌ست دا ، هه‌روه‌ك ئاكرێ له یاریگه‌ی خۆیدا به سێ خاڵ شاد بوو دوایی بردنه‌وه‌ی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك.
گاره‌ش توانی به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هه‌ڵۆ بباته‌وه .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆیدا به‌ربه‌ستی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ببڕێت و سێ خاڵی له ده‌ست دا دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كه به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یاری نێوان یانه‌كانی شه‌هیدان و سه‌ید سادق-یش دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌هیدان به گۆڵێك له پێش بوو یاری ته‌واو نه‌كرا و ئاشتی شاری سلێمانی -یش له یاریگه‌ی خۆیداو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك توشی شكست هات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :