ته‌ندروستی -
منداڵانی توشبوو به ئۆتیزم دۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه و هاوشێوه‌ی منداڵانی ئاسایی نین له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه له‌م ڕه‌فتارانه‌ت دوور بكه‌ویته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئۆتیزم بوون.
هۆكاره‌كانی توشبوون به ئۆتیزم ده‌كرێت "بۆماوه‌یی یان ژینگه یان خۆراك و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه كه تا ئێستا دیاری نه‌كراوه، ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئۆتیزم بوون كێشه و گرفت له شێوازی ڕه‌فتاركردن و ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیان و توانای داهێنان و گۆڕانكاری نییه له یاریهكانیدا و یاری له‌گه‌ڵ منداڵی دیكه ناكات و گۆشه‌گیره یان زۆر ده‌جوڵێت و هه‌ندێكجار توانای قسه‌كردن و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دوا ده‌كه‌وێت.
1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به منداڵه‌كه‌ت مه‌ڵێ شێت: منداڵی توشبوو به ئۆتیزم شێت نییه ته‌نها پێویسته شێوازی گونجاوی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵی بزانیت، به‌كارهێنانی وشه‌ی شێت ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرێ و گرفتی ده‌رونیان هه‌یه كارێكی شیاو نییه.
2- دایك و باووك هۆكاری توشبوونی منداڵه‌كه‌یان نین به نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌به‌ر ئه‌وه دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌وه‌ی دایك و باوك به تاوانبار بزانیت.
3- له منداڵی ئۆتیزم بێزار مه‌به چونكه ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه ده‌ره‌وه و تانه و تهشهل له خێزانێك مه‌ده كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه.
4- نواندنی توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئۆتیزم بوون كارێكی هه‌ڵه‌یه و پاداشتكردنی منداڵه توشبوه‌كان به ئۆتیزم باشترین كاره.
5-پێشنیاری چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وخێزانانه مه‌كه كه منداڵی توشبوو به ئۆتیزمیان هه‌یه چونكه ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ری ته‌واوی نیه و به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕوی ڕه‌فتاریه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكرێت.