پێشمهرگه سپۆرت -
توشی ئهو دۆخه بویت سهرت گێژ بخوات و دواتر بكهویت به زهویدا؟ لهڕاستیدا چهند بابهتێك ههیه كه هۆكاره بۆ ئهم حاڵهته و یهكێك لهوانهش كهمی ئاستی دوو ڤیتامینی گرنگه له جهستهدا.
1- مەگنسیۆم :
مەگنسیۆم لە 300 چالاكی ناو جەستەی مرۆڤدا بەژداری دەكات و یارمەتی گۆڕینی خۆراك دەدات بۆ ووزە و بەرهەم هێنانی پرۆتینی نوێ و ترشی ئەمینی لەبەر ئەوە وەك چارەسەری خەمۆكی و دڵە ڕاوكێ و ماندوێتی بەكاردەهێنرێت .
كەمی ئاستی مەگنسیۆم ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لەناو لەشی مرۆڤدا كەمدەكانەوە و بەمەش گیرانی ملولەكانی خوێن دروست دەبێت و كاردەكاتە سەر دەمارە گوێزەرەوەكانی مێشك لەبەر ئەوە كەمی ئەم كانزایە لە جەستەی مرۆڤدا هۆكاری هەستكردنە بە ئازاری بەردەوام و سەرئێشە .
سەرچاوە خۆراكیەكانی مەگنسیۆم :
-سپێناغ
- چەرەس
- برنجی قاوەی
- نان
- ماسی
- گۆشت
- ئەڤۆگادۆ
2-ڤیتامین K:
ئەم ڤیتامینە دروستكەری ئەو پرۆتینانەیە لە خوێندا كە ڕێگری دەكات لە جەڵتە و هۆكارە بۆ وەستاندنی خوێن بەربوون ، و توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئلشكرا كردوە ئەم ڤیتامینە زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە زەهایمەر و شێرپەنجەی پرۆستات، و ئێسكەكان بەهێز دەكات و مەترسی شكاندنیان كەمدەكاتەوە .
پێویستی مرۆڤ بەگوێرەی كێش و تەمەن و ڕەگەز بۆ ئەم ڤیتامینە دەگۆڕێت ، بەڵام یەك ڕێژەی دیاریكراو لەم ڤیتامینە هەیە كە پێویستە مرۆڤ ئاگاداری بێت بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی مرۆڤ پێویستی بە 0.001 میلگرام ڤیتامین K هەیە .
سەرچاوەكانی ئەم ڤیتامینە:
1-لە سەوزەكان ( نەعنا - مەعدەنوس و كەرەوز و سیر )
2- ئەو جۆرە سەوزانەی گەڵایان هەیە ( خەرتەلەی سەوز و چەوەندەری شەكر و قەرنابیت و برۆكلی و كەرەوز)
ئەگەر ئاستی كەمی ئەم ڤیتامینە تەنها بە خۆراك پڕ نەكرایەوە ئەوە دەتوانیت دەرمانی تەواوكەری ڤیتامین K بەكاربهێنیت ئەویش بە سوود وەرگرتن بە ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ