پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چواره‌م یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته بونه‌وه .
ئه‌و یاریه كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 8 نیسانی 2018 و له هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام درا ، تێیداو دوایی یاریه‌كی پڕ ململانێی یاریزانانی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام تیپه‌كه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد توانی به ئه‌نجامی 1-3 گێم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توشی دووه‌م شكست هات له قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك توانی له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه به ئه‌نجامی 3-2 گێم و هه‌روه‌ك غازی شاری به‌سره‌ش درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و به ئه‌نجامی 3 - 0 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی كوفه‌ی برده‌وه .