گه‌شبینی له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌تپارێزێت



ته‌ندروستی‌ - 

ده‌وترێت هه‌موو كات گه‌شبینبه‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌دۆزیته‌وه‌، له‌ ڕاستیدا گه‌شبینی كلیلی ته‌ندروستی و ژیانێكی باشه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گه‌شبینن ئاینده‌یه‌كی باش چاوه‌رشێیان ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه‌.

زاناكان له‌ زانكۆی ئه‌لینۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ " BMJ Open "زانستی بڵاوكردۆته‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان گه‌شبینی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تیایدا ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

زاناكان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گه‌شبینن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌ڕێژه‌ی‌ %3 كه‌مده‌بێته‌وه‌ و دكتۆر هیرناندیز وه‌ك پزیشكێكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌ڵێت  "ته‌ندروستی دڵ و گه‌شبینی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی مرۆڤ و ئاستی خوێنده‌واری"

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مین نه‌خۆشی و هۆكاره‌كانی مردنن له‌ جیهاندا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2030 23 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست بده‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.



AM:12:40:09/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌