پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێێ عێراق له دوو یاری دۆستانه‌دا میوانداری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی لوبنان و فه‌ڵه‌ستن بكات.
بریاریشه یارییه‌كه‌ی لوبنان له یاریگای كه‌ربه‌لا و فه‌ڵه‌ستین- یش له یاریگای به‌صره ئه‌نجامبدرێت.
ڕێكخستنی ئه‌م جۆره یارییانه‌ش دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی بارودۆخی یاریگاكانی عێراق دێت و به‌رپرسانی تۆپی پێی عێراق له‌هه‌وڵی ڕێكخستنی یاری دۆستانه‌ی زیاترن.