ته‌ندروستی -
شاره‌زایانی بواری خۆراك له ته‌واوی شوێنه جیاوازه‌كانی حیهانه‌وه به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ندێك جۆری خۆراك سوود به‌خشه بۆ ته‌ندروستی و هه‌ندێكی دیكه زیان به‌خش و مه‌ترسیداره.
پزیشكانی دڵ له زانكۆی تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا چه‌ند زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر چای سه‌وز ئاشكرا كرد و تیایدا هاتوه كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به خه‌ستی ده‌بێته هۆی خێرا بوونی تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش زۆر زیاتر ده‌بێت.
هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ناو چای سه‌وزدا جۆرێك له پێكهاته‌ی بایلۆجی هه‌یه كه چالاكتره له‌وه‌ی له چای ڕه‌شدا هه‌یه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری فیسیۆلۆجی ده‌بێت له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن و خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ .
باشتر وایه ڕاسته‌وخۆ دوای نانخواردن چای سه‌وز نه‌خورێته‌وه و به جیا و به‌تایبه‌ت بخورێته‌وه و زیاتر له دوو كوپ له‌م چایه گونجاو نیه له ڕۆژێكدا بخورێته‌وه چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله.