ته‌ندروستی -
سیر یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی و له زانستی پزیشكی كۆندا وه‌ك چاره‌سه‌ری چه‌ند جۆرێك له نه‌خۆشی باسكراوه، به‌ڵام نابێت هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره سه‌وزه‌یه بخۆن.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و جگه‌ریان هه‌یه نابێت سیر بخۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو سیردا جۆرێك له پێكهاته‌ی كیمیاوی هه‌یه كه ده‌بێته ژه‌هر له جه‌سته‌یاندا و باری ته‌ندروستیان خراپتر ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی سكیان ده‌چێت نابێت سیر بخۆت چونكه خرۆشانی ناو گه‌ده‌یان زیاتر ده‌كات وله‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمه و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشی چاویان هه‌یه ڕێگه پێدراو نیه سیر بخۆن چونكه دۆخیان خراپتر ده‌كات.
هه‌ركات نه‌شته‌رگه‌ریت كرد ئه‌وه دواتر سیر مه‌خۆ بۆ ماوه‌یه‌ك چونكه په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش زیان به ئافره‌تانی دووگیان و شیرده‌ریش ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات سیر كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ و به‌ردی گورچیله و سه‌رئێشه و هه‌ستیاری به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دژه شێرپه‌نجه‌یه‌كی به‌هێزه و به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه.