پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سێ خاڵی گرنگی له خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له ده‌ست دا دوایی شكسته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی دووه‌می دا و له سێهه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بونه‌وه و له‌و یاریه‌دا و پاش یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپه‌كه‌ی هه‌ولێر توشی شكست هات به ئه‌نجامی 3-1 گێم و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی حه‌بانیه له كۆی یاریه‌كانی ئه‌نجامی داوه توانی یه‌كه‌م سێ خاڵی له یاریه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت به‌و ئه‌نجامه‌ی یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 4 نیسانی 2018 ی .