پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 نیسانی 2018 ، تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب له‌به‌رامبه‌ر یانی حه‌بانیه یاری بكات .
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی هه‌شت یاری كه ئه‌نجامی داوه خاوه‌ن سێ سه‌ركه‌وتنه و 9 خاڵی كۆكردۆته‌وه ، ئه‌مه‌و یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوه‌ی خول به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتایی قۆناغی دووه‌می 4 تیمی باشترین ده‌گه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بڕیاره یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕین به دوو قۆناغی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ڕێوه بچێت .