پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به خاڵێك توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 20 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان مایه‌وه .
له چواره‌م یاری خۆیدا و له قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان ، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 2 نیسانی 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ئاشتی كرد .
له‌و یاریه‌دا و دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون و به خاڵێك ڕازی بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 20 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه مایه‌وه .
هه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دا یانه‌ی سه‌ید سادق له نێو هانده‌رانی خۆیدا به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی كفری برده‌وه و هه‌روه‌ك ده‌ربه‌ندیخانیش به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی شه‌هیدانی برده‌وه .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كۆیه و ئاكرێ به گۆڵێك یه‌كسان بوون و هه‌مان سیناریۆش له یاری هه‌ڵۆ و سۆراندا دووباره بۆوه و دهۆكیش به 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی گاره‌ی برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌شداری خوله‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه :