ته‌ندروستی -
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ، و به بكوژه بێ ده‌نگه‌كه ناو ده‌برێت چونكه كه‌سی توشبوو به‌م حاڵه‌ته به ئاسانی ناتوانێت هه‌ست به‌م حاڵه‌ته بكات.
پێگه‌ی "پۆلد سكای" كه تایبه‌ته به بابه‌تی پزیشكی لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌وانه‌ش:
1- خواردنی له‌قتونراو:
ئه‌و خۆراكانه‌ی له قتونراون زۆركات بڕێكی زۆر خوێی لێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی خراپ نه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر له خوێیان پێوه بێت هۆكار ده‌بن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
2- خواردنی چه‌ور:
خواردنی خۆراكه چه‌وره‌كان ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌جیاتی خواردنه چه‌وره‌كان باشتر وایه سه‌وزه و میوه و ئه‌و خۆراكانه زۆر بخۆیت كه ڕیشاڵ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه.
3-قاوه:
كافاین هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ئه‌گه‌ر خۆت كێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنت هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه به ته‌واوه‌تی له خواردنه‌وه‌ی قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه دوور بكه‌ویته‌وه كه كافاینی تیادایه.
4-شیری چه‌ور:
ئه‌و شیرانه‌ی بڕێكی زۆر له چه‌وری له پێكهاته‌یاندا هه‌یه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه باشتر وایه شیری كه‌م چه‌وری بخۆن.
5-په‌نیر:
به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی كه سوێرن، باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه په‌نیری كه‌م چه‌وری و كه‌م خوێ بخۆن.