زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ئه‌م مه‌ترسییه‌ی ده‌بێت


 
ته‌ندروستی‌ - 

به‌رده‌وام ده‌وترێت " ڕۆژانه‌ بڕی پێویست ئاو بخۆره‌وه‌" ئه‌مه‌ ئه‌و ڕێنماییه‌یه‌ كه‌ پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك به‌رده‌وام دووباره‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و سوود و گرنگیانه‌ی‌ ئاو بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌تی به‌ڵام ده‌زانیت زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو چ زیانێكت پێ ده‌گه‌یه‌نێت؟

ژه‌هراوی بوون به‌ ئاو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیه‌ توشی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ زیاتر له‌ پێویست ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ یه‌كجار و به‌هۆیه‌وه‌ سیستمی ئه‌لیكترۆلیتی جه‌سته‌ تێكده‌چێت كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ چه‌ند ئایۆنێكی ئازادكه‌  كاره‌با به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نن و تێكچوونی ئه‌م سیستمه‌ كار له‌ میَشك ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی مردن.

هاوكات زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو واده‌كات ئاستی خوێی ناو خوێن داببه‌زێت و خانه‌كان هه‌ڵبئاوسێت و خانه‌كان پڕ ببێت له‌ ئاو به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ توشی سه‌رئێشه‌ی‌ توند و دڵتێكهه‌ڵاتن ده‌بێت و هه‌ناسه‌ توند ده‌بێت.

له‌ هه‌موو دۆخێكدا ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێویسته‌ ئاو بخۆره‌وه‌ و زیادده‌ ڕه‌وی تیادا مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مردن به‌هۆی ژه‌هراویی بوون به‌ ئاو پارێزراوبیت.



PM:10:28:01/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌