پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوایی هه‌شت سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك توشی یه‌كه‌م شكست هات .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا و له دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 28 ئادار و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزشی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز جنوب ، له‌و یاریه‌دا و پاش یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی غاز ببرێت و به ئه‌نجامی 1-3 گێم توشی شكست هات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی غاز به 25 خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرت و هه‌روه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به 22 خاڵ هاته پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی .