پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و سوریا به ئه‌نجامی 1-1 ، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ نازناوی پاڵه‌وانێتی برایه‌تی پێبه‌خشرا .
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌یویست بردنه‌وه به‌رامبه‌ر سورییه‌كان بكاته دیاری بۆ هانده‌رانی خۆی ، به‌لاَم به‌و یه‌كسان بوونه و دۆڕاندنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ڕ پله‌ی سێهه‌می وه‌رگرت و سوریه‌كانیش به دوو یه‌كسان بوون له پله‌ی دووه‌م هاتن و سه‌رئه‌نجام له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه سێ هه‌ڵبژارده به‌شدار بوون ، قه‌ته‌ڕییه‌كان جامه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و مه‌به‌ستیش له پاڵه‌وانێتیه‌كه به بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی وه‌رزشی بوو له‌سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق .