پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 ئادار و به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو له‌و هه‌فته‌یه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی هه‌ڵۆ و كۆیه به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك ئاكرێ میوانداری له یانه‌ی گاره ده‌كات .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی سۆران و دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی سۆران به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئاشتی له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كات و كفریی و ده‌ربه‌ندیخانیش له یاریگه‌ی كفری به یه‌ك ده‌گه‌ن و شه‌هیدانیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات .