پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له دووه‌م یاری خۆیدا له‌و قۆناغه تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو هۆڵو جه‌ماوه‌ری خۆیدا میوانداری كرد له یانه‌ی غازی شاری به‌سره .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 ئاداری 2018 ئه‌نجام درا تێیداو یانه‌ی هه‌ولێر به هه‌وڵی وه‌رگرتنی خاڵی یاریه‌كه میوانداری له یانه‌ی غاز كردوو دوایی ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان پیشان دا دواجار و به‌هۆی به‌هێزی یانه‌ی غازی باشوری میوان ئه‌و یانه‌یه توانی بردنه‌وه به ئه‌نجامی 1-3 گێم به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی له یانی هه‌ولێر وه‌رگرت .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌دا و له هۆڵی شه‌عبی شاری به‌غداد هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی حه‌بانیه و شوڕته‌ی به‌غداد به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یاریه‌ش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شوڕته به كۆتاهات .