ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌م و ددانیان هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره زۆره.
پزیشكه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆیان به‌دی كردوه له نێوان ژماره‌ی ئه‌و ددانانه‌ی مرۆڤ له ده‌ستی داوه له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری زۆر به‌رامبه‌ر شه‌كری گلوكۆز.
ئاشكرایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ئه‌وه زۆرترین كێشه‌ی ددانیان هه‌یه و ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه‌ش ئه‌وه‌ی ئه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام گرفتی ددانیان هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره زۆره و ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ دیاریكردنی ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.