پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و میواندای ده‌كات له تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 ئاداری 2018 ، تیپی باله‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و غازی به‌سره به یه‌ك بگه‌ن ، یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌م توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كرده 9 خاڵ له 7 یاری دا و هه‌روه‌ك یانه‌ی غازی به‌سره‌ش به 19 خاڵ و به گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ولێر .
ئه‌مه‌و بڕیاره له هه‌مان ڕۆژ تیپی باله‌ی یانه‌كانی حه‌بانیه و شوڕته‌ی شاری به‌غدادیش له هۆڵی داخراوی شه‌عب به یه‌ك بگه‌ن .
خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 8 یانه و به دوو قۆناغ یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .